Saturday, 2 May 2015

ســوودەکـــانـی ڕیـخی مــــانــگـا

ڕووەك کەڵکی زۆر وەردەگرێت لە پەین و ڕیخی مانگا
گووخلێنکە پاڵ بە ڕیخی مانگاوە دەنێت

پیتاندن و پەینکردن ڕیگەیەکی زۆر ڕاست و هەوڵدراوە بۆ بەرهەمهێنانی ڕووەکی تەڕوو تەندروست و خوراو تا گەشە بسەنیت، گوول و میوە لە ئاستی باشترینیان. ڕیخ کۆنترین ڕێگە چارەی پیتاندنە، وە بەکار هێنانی ڕیخی مانگا لە باخچەکانی ماڵدا زۆر باوەو سادەیە لە ناو کۆمەڵگەدا. زۆر سوودی تر پێکهاتەی خۆراکی بە ئاستێکی بەرز دەگرێتەوە و هەبوونی بەربلاوە، بەڵام  لە کاتی بەکارهێنانی وریایی پێویستە.

پێکهاتەی خۆراك
ڕیخی مانگا پێك هاتووە لە سێ پێكهاتەی خۆراك ی سەرەکی: ئازۆت، فۆسفۆر و پۆتاسیۆم. هەندێك جیاوازی سروشتی رودەدا لە نێوان ڕیخی مانگاکاندا لەو بەینەدا، مانگایەك کە ڕیخی تازە ئەکات، ئەگەر ڕیخە پسایەکە پاك بێت بە ڕێژەی ١١%لەسەدا ئازۆت ، ٤%لەسەدا فۆسفۆر و وە ١٠% لەسەدا پۆستاسیۆم، پێکهاتی خۆراکەکە بە دەستەوە دەبن بۆ ڕووەك لە خێرایەکی مامناوەند. ڕیخی تازەی پیسای مانگا هەروەها قەبارەیەك ئاوی زۆر ٨٦% لەسەدا هەیە تیایا، کەواتە، ئەوە بەکەڵکە لەبەرئەوەی ئەوە هاوکاری بەردەوامی خۆڵەک دەکات کە بە بەردەوامی شێی تەڕی هەبێت بە درێژای وەرزەی گەشەکردنی.

بەکارهێنانی ئاسان
ئەگەر ڕیخی مانگاکە تەمەنی هەبوو، ئەتوانی راستەوخۆ بەکاری بهێنی لە باخەکەتا لە هەرکاتێكدا، بێجگە لە گۆشەی سەوزەهاتدا لە کاتی گەورە بونیدا. گەگەر تەمەنی نەبوو، باشتر وایە هەڵیبخەی بۆ ماوەی شەش مانگ بەلایەنی کەم. ئەگەر گونجاو بوو، هەڵیبخە لە دەرەوە زوو زوو هەڵی گێڕەوە. لەسەر زەویەکی تەخت بڵاوی بکەرەوە. کەی بەتەواوی وشك بووە وە پاشان بەکاری بهێنی.

پارێزی
ئەگەری ئەوە هەیە کە نەخۆشی بگوازێتەوە بۆ مرۆڤ بە دەست تێوەردانت لە ڕیخی مانگا وە بەکار هێنانی  لە سەوزەدا. ئەو مەترسیە کەم بکەرەوە و لێگەڕێ با لەسەر خۆل بە تەواوی وشك ببێتەوە و تەمەنی هەبێت، باشان بەکاری بهێنە لە گۆشەی سەوزەو میوەدا. ڕیخی تازە نابێت بەکاربێت بۆ سەوزەومیوەی تازە هەڵهاتو هەتا وشك نەبێتەوە.


هونەرێکی کارتۆنی بە بێڵێك ڕیخی مانگاوە

کێشانی چەند پارچە هونەرێکی ڕیخ

 ناشتن و چاندنی ڕووەك لە سەر ڕیخ 

مەڵۆ ڕیخی مانگا

ڕیخی هەڵخراو بۆ وشکبونەوە

ڕیخ

پارچێ هونەری کارتۆنی ریخ

ریخی وشك

ڕیخ

کۆمڵێك ڕیخ

ڕیخ

گەڵیشەی ڕیخ

گەڵیشەی ڕیخ

کارکردن لە ناوی ژیان و ڕیخدا


دوو مانگا پاڵیان داوە بەڕیخی خۆیان. بێ  منەتن

Tuesday, 10 February 2015

ژیانی دنیا

تاڵیو شیرنایی ژیانوو دژواریەکانی تەمەن، وە بزانە بڕبەندە، خۆت بەو بڕبەندە لە ژەنگو ژان خاوێن کەوەو هەر گرشەو تروسکەت بێ. نەچی دژواریەکان گیانوو ژیانت ڕەشوو برش کەن. نەچی سەختیەکانی ژیان دنیات لێبکەنە ژێرخانەیەکی  تەنگەبەروو تاریکو تنۆك، چونکە زۆر کەس هەن کە لە بەندیشدانین بەڵام دڵەڕاوکێو دەرون ئاڵۆزیوو بیر پەرێشانی دنیای لە زیندانێ لێ تاڵتر کردوون. 

ئارەزوی ڕزگاری لە بەندێ شیرینەو ڕزگارنەبوون تاڵە، ئارەزووەکانی دەرەوەش ئاوان. ئارەزوو هەتا شوێنیان کەوی لەبەرت هەڵدێن وەك سێبەر، بەڵام هەر کە ڕویان لێ وەرگێڕی  دەکەونە شوێنت. بەجەستەیەکی گڵێنوو خۆ ڕانەگر  مەکەوە شوێن  ئارەزوی دورو درێژ، چونکە تەمەن کۆتای دێوو کەلەش لە نێوئەچێ کەچی تۆ هەر پێیان ناگەی.
بەندە فارس هەڵەدنی و کاك کاروان حەمە خولە ڕەش

مەهدی هەڵەدنی