تاڵیو شیرنایی ژیانوو دژواریەکانی تەمەن، وە بزانە بڕبەندە، خۆت بەو بڕبەندە لە ژەنگو ژان خاوێن کەوەو هەر گرشەو تروسکەت بێ. نەچی دژواریەکان گیانوو ژیانت ڕەشوو برش کەن. نەچی سەختیەکانی ژیان دنیات لێبکەنە ژێرخانەیەکی تەنگەبەروو تاریکو تنۆك، چونکە زۆر کەس هەن کە لە بەندیشدانین بەڵام دڵەڕاوکێو دەرون ئاڵۆزیوو بیر پەرێشانی دنیای لە زیندانێ لێ تاڵتر کردوون.
ئارەزوی ڕزگاری لە بەندێ شیرینەو ڕزگارنەبوون تاڵە، ئارەزووەکانی دەرەوەش ئاوان. ئارەزوو هەتا شوێنیان کەوی لەبەرت هەڵدێن وەك سێبەر، بەڵام هەر کە ڕویان لێ وەرگێڕی دەکەونە شوێنت. بەجەستەیەکی گڵێنوو خۆ ڕانەگر مەکەوە شوێن ئارەزوی دورو درێژ، چونکە تەمەن کۆتای دێوو کەلەش لە نێوئەچێ کەچی تۆ هەر پێیان ناگەی.
| بەندە فارس هەڵەدنی و کاك کاروان حەمە خولە ڕەش |
مەهدی هەڵەدنی